له به‌شێك له‌و سه‌یرانه‌دا دكتۆر یه‌عقووب خۆرسهندی به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی فارس وتارێكی پێشكه‌ش كرد و دوای به‌خێرهاتنكردنی میوانان، باسی له پێویستیی چالاكیی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان له كۆمه‌ڵگادا كرد. ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای فارس قسه‌ی كرد و بنه‌مای فكریی جه‌ماعه‌تی شی كرده‌وه. ئه‌و له كۆتاییدا پێكهاته‌ی ئیداریی جه‌ماعه‌تی ڕوون كرده‌وه و به‌رپرسی جێگرانی ناساند.
له‌و دانیشتنه‌دا جیا له بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت، فه‌رهه‌نگییان، به‌رپرسان، زانایان، متمانه‌پێكراوان و كه‌سانێكی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگاشدا به‌شدار بوون.
ئه‌و سه‌یرانه له كاتژمێر ١١ی به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و دوای خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ، به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌و به‌رنامه له لایه‌ن نوێنه‌ری مامۆستای مزگه‌وتی گوندی هێره‌م چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز خێوندرایهوه و به‌خێرهاتنی میوانان كرا و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه، «حامید جه‌وانی» بوو.
له به‌شی كۆتایی كۆڕه‌كه، چه‌ند شێعرێك له‌لایه‌ن سه‌ید حه‌بیب سددیقی خوێندرایه‌وه و وتار و شێعر له لایه‌ن لاوانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه‌وه پێشكه‌ش كرا.
كۆتایی ئه‌و سه‌یرانه، سه‌ردانیكردنی تافگه‌ی گوندی هێره‌م بوو.
بۆچوونه‌کان